مەدالیاکانی ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ لە خاشاکی ریسایکڵکراو دروستکراون

- 7/25/2019 8:57:00 PM 2169 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە رێکەوتی 24/7ی ساڵی داهاتو، ئۆلۆمپیادی 2020 لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەبچێت، ئەوەی ئەم ئۆلۆمپیادە لەوانەی پێش خۆی جیادەکاتەوە پێکهاتەی ئەو کەرەستە پیشەسازیانەیە کە مەدالیاکانی ئۆلۆمپیادەکەی لێ دروستکراوە.

خامی مەدالیەکان لە مادە و کەرەستەی کۆن و ریسایکڵ کرا و دروستکراون

 

 

مەدالیاکان هەروەک ساڵانی رابردو پێکهاتون زێر، زیو و برۆنز، بەڵام جیاوازییەکەیان لەوەدایە خامی مەدالیەکان لە مادە و کەرەستەی کۆن و ریسایکڵ کرا و دروستکراون.

دەستیان کردوە بە کۆکردنەوەی ئامیرە ئەلکترۆنیە لەکارکەوتوەکانیان و بەخشیویانە بە کۆمیتەکە

 

پرۆژەکە لەلایەن کۆمیتەی رێکخستننی یاریەکانی گۆرەپان و مەیدان و ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ دەستپێشخەری بۆ کراوە، هاوڵاتیانی ژاپۆن لەسەرانسەری ئەو وڵاتەدا لە ماوەی نێوان مانگی نیسانی 2017 تا مانگی ئازاری 2019 دەستیان کردوە بە کۆکردنەوەی ئامیرە ئەلکترۆنیە لەکارکەوتوەکانیان و بەخشیویانە بە کۆمیتەکە.

 لە کۆی 78 هەزار و 985 تۆن  ئامێری ئەلکترۆنی کۆکراوە توانراوە 5 هەزار مەدالیا زێر، زیو و برۆنز بەرهەمبهێنرێت

 

 

بەگوێرەی سایتی فەرمی ئۆلۆمپیادەکە، مەدالیاکان لە سەدا 100 لە کەرەستەی ریسایکڵ کراو دروستکراون، لە کۆی 78 هەزار و 985 تۆن  ئامێری ئەلکترۆنی کۆکراوە توانراوە  5 هەزار مەدالیا زێر، زیو و برۆنز بەرهەمبهێنرێت.

سایتەکە سوپاسی هەمو ئەوانەی کردوە کە بەشداربون لە پرۆژەکەدا و نوسیویەتی" مەدالیا بۆ ژینگەدۆستی، سوپاس بۆ هەموتان" .


نیشانەکردن :

#ژینگەدۆستیی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP