دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان کۆتایی دێت

- 7/25/2019 8:36:00 AM 23833 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ موچەی مانگی نیسانی ژمارەیەک وەزارەت دابەشدەکرێت و رۆژی یەکشەممەش موچەی خانەنشینانی مەدەنی دەدرێت، بەوەش دابەشکردنی موچە کۆتایی دێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بازرگانی و پیشەسازی، رۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
رۆژی یەکشەممە موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسان دێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی یەکشەممە 28-07-2019 موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسان دێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات، دوای گەیشتنی پارەکەی بەغداش موچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەش دەکات.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەمساڵدا حەوت موچەی دابەشکردوە

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەمساڵدا حەوت موچەی دابەشکردوە، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی ساڵی 2018 بون، چوار موچەی سەرەتای ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP