لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی پرۆژەیەکی بێوێنە بڵاودەبێتەوە

- 7/24/2019 11:03:00 PM 12416 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامانی گروپێکی خۆبەخشی، پێشنیازی پرۆژەیەکی ژینگەیی بێوێنە دەدەن بە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی تیایدا پێشنیاز دەکەن " پاشماوەی پەرداخی سەفەریەکانیان  بکەن بە خێر".

بە دروشمی پەرداخەکەت بکە بە خێر لە مزگەوتەکان دەستیان کرد بە ریسایکلینگ

 

دوێنی رێکەوتی 23/7 ئەندامانی گروپی ڕەنگ سەردانی کۆمەڵێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانیان کردوە، و بە دروشمی "پەرداخەکەت بکە بە خێر" لە مزگەوتەکان دەستیان کرد بە ریسایکلینگ.

 بەشداربن و ببن بە بەشێک لە پڕۆژەکە

 

هاوکات دامەزرێنەرانی گروپی ژینگە دۆستی بە هەماهەنگی گروپی رەنگ داوای کاری پێکەویی لە هاوڵتاینی شاری سلێمانی دەکەن داوا دەکەن"  بەشداربن و ببن بە بەشێک لە پڕۆژەکە، بە ئاگادارکردنەوەی مزگەوتەکانی دەوروبەریان و بە کلتورکردنی ریسایکلینگ"

داواش دەکەن لە هاوڵاتیانی شارەکە، مزگەوتەکانی نزیک ماڵی خۆیان ڕازی بکەن لە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە.


نیشانەکردن :

#ژینگەدۆستیی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP