زیاتر لە یەک ملیۆن کەس دەیانەوێت "بدەن بەسەر" ناوچەی 51 دا

- 7/24/2019 9:27:00 PM 33634 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دروستکردنی ئیڤێنتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە تیایدا پێشنیازی" هێرشکردنە سەر ناوچەی 51 دەکات لە ئەمریکا، دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری ئەو تۆڕە ئامادەیی خۆیان پشانداوە.

بەگوێرەی گاردیان، ئیڤێنتەکە لەسەرەتا بە مەبەستی گاڵتە دروست کراوە، بەڵام دواتر بەکارهێنەرانی فەیسبوک "لێیان بوە بەراست" و لە ماوەیەکی کەمدا نزیکی دو ملیۆن کەس  واژۆیان لە ئیڤێنتەکەدا کردوە.

لەو ئیڤێنتەدا نوسراوە" بدەن بەسەر ناوچەی 51 دا، ناتوانن هەمومان بوەستێنن "، رێکەوتی "هێرشەکە" بە 20 ی ئەیلولی ئەمساڵ تۆمارکراوە.


شوێنی جوگرافی ناوچەی 51

ناوچەکە دەکەوێتە باکوری نێڤێدا، روبەرەکەی ھێندەی چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەبێت، وە سەرەڕای گەورەیەکە یبینینی زۆر ئەستەمە، سەرەتا لە نێوانا ساڵەکانی چلەکان و پەنجاکاندا لەکاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و سۆڤیەتدا ھەردوولایان ھەوڵیان ئەدا پێشکەوتوترین جۆری چەک و فڕۆکەو بۆمب دروست بکەن، ئەمریکا کە خاوەن بۆمبی ھایدرۆجینی بو سەرەتا ویستی ئەم چەکە بەرەو پێش بەرێت کە 20 ھێندە لەجۆرەکەی خۆیان بەھێزتر بێت، بۆیە بۆ بەھێز کردنی ئەم چەکە ناوچەی 51 یان ھەڵبژارد، ئەمە سەرەتای دروست بونی بو، بەڵام بەرە وپێشچونی ئەم ناوچەیە لەگەڵ پارێزگاریکردنی ئەم ناوچەیە نھێنی زۆر گەورە لە خۆی دەگرێت.

کێ پارێزگاری لێدەکات؟

CIA ئەمریکی،  بۆ یەکەمجار لە رێکەوتی 25/6/2013 بونی ئەو شوێنەی پشتراست کردوە، ئەوەش دوای فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی لە ئاسازی بەدەست گەیشتنی زانیاری، بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، ئەم جێگایە بەجۆرێک کۆنترۆڵ کراوە کە پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ ئەخوێنێتەوە کە لەدوری20 کیلۆمەتر لەو جێگەیەوە بێت، و توانای خوێندنەوە بەردانە خوارەوەی ھەمو جۆرە تەنێکی ئاسمانی ھەیە وە ڕادارەکانی توانای بینیینی ئەو فڕۆکانەیان ھەیە کە خۆیان لەڕادار ون دەکەن و لە ھەوادا دیار نامێنن.

بونەوەری ئاسمانی لێیە؟ 

لەگەڵ سەرهەڵدانی بیردۆزی پیلانگێران یاخود بیردۆزی موئامەرە(Conspiracy Theory) بەگشتی لەناو جیھاندا و ئاسانی پەیوەندی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ساڵەکانی 2000 چەند قسەیەکی زۆر لەسەر ئەم ناوچەیە کرا دەوترا و ئێستاش لەبارەی ئەو پرسەوە قسەی زۆر دەکرێت کە ئەم ناوچەیە جێگای دابەزینی بونەوەرە ئاسمانیەکانەوە و کۆمەڵێک بونەوەر لێرە دەستیان بەسەردا گیراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP