چاوشئۆغڵو: لە ئەگەری دروستنەكردنی ناوچەی ئارام ئەنقەرە هێزەكانی دەجوڵێنێت

- 7/23/2019 12:57:00 PM 2125 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەگەر ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا بنیادنەنرێت، ئەنقەرە دەستدەكات بە ئەنجامدانی چالاكی سەربازی لە ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات.
 ئەگەر ناوچەی ئارام لەو پێگەیەدا دروستنەكرێت، توركیا هێزە سەربازیەكانی بەرەو ئەو ناوەچەیە دەجوڵێنێت

 

مەولود چاوشئۆغڵو، ووەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ TGRTی توركی دوێنی دوشەممە رایگەیاند، "لە ئەگەری بەردەوامبونی هەڕەشەكان بۆ سەر توركیا لە باكور و رۆژهەڵاتی فوراتەوە، هاوكات ئەگەر ناوچەی ئارام لەو پێگەیەدا دروستنەكرێت، توركیا هێزە سەربازیەكانی بەرەو ئەو ناوەچەیە دەجوڵێنێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، "هیوای دەخوازێت لەگەڵ جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا پێكەوە گەنە ئەنجام، كە بڕیاربو سەردانی ئەنقەرە بكات".
گفتوگۆكانمان لەگەڵ واشنتن خاوبوەتەوە، ئەنقەرەش بە واشنتنی راگەیاندوە، پێویستە ئەنجامدانی جەنگ لە ئیدلیب نەكاتە بەهانە

 

سەبارەت بە دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا وەزیری دەرەوەی توركیا وتی، "گفتوگۆكانمان لەگەڵ واشنتن لەوبارەیەوە خاوبوەتەوە، ئەنقەرەش بە واشنتنی راگەیاندوە، پێویستە ئەنجامدانی جەنگ لە ئیدلیب نەكاتە بەهانە، بە مەبەستی دوركەوتنەوە لە پێنیاری دروستكردنی ناوچەی ئارام".

لە هەمانكاتدا ئەو وەزیرەی توركیا سەبارەت بە جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەی ئەمریكا لە كشاندنەوەی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ناوچەی مەنبەج بێئومێدی خۆی دەربڕی، كە تا ئێستا شەڕڤانان لەو ناوچەیەدا جێگیرن".

چاوشئۆغڵو لەوبارەیەوە هۆشداریدا و وتی، "ساڵێك بەسەر گەیشتن بەو بڕیارەدا تێپەڕیوە، لە ئەگەری هەڵپەساردنی گفتوگۆكان سەبارەت بە ناوچەی ئارام، ئەنقەرە بەشێوەیەكی تاكلایەن هێزەكانی دەجوڵێنێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP