بەپەلە

بریكاره‌كانی غاز لە هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

- 7/23/2019 11:05:00 AM 7793 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

بریكاره‌كانی غاز لە شاری هه‌ولێر له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی غازی به‌ هه‌مان نرخ به‌ بریكاره‌كانی غاز و فرۆشیارانی بازرگانی غاز گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوا ده‌كه‌ن دابه‌شكردنی غاز له‌ لایه‌ن حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی بكرێت.

سامان حوسێن، یه‌كێك له‌ بریكاره‌كانی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "بریكاره‌كانی غاز كه‌ به‌شێوه‌ی فه‌رمی تۆمار كراوین و به‌رپرسیاریه‌تی دابه‌شكردنی غاز له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا پاره‌مان لێوه‌رده‌كیرێت، كه‌چی به‌هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی غاز به‌ ئێمه‌ ده‌درێت به‌ فرۆشیاره‌ بازرگانیه‌كانیش ده‌درێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "داوا ده‌كه‌ین دابه‌شكردنی غاز له‌ لایه‌ن حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی بكرێت و ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، یان غاز به‌ فرۆشیاره‌ بازرگانیه‌كان نه‌درێت یاخود به‌ نرخێكی زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ زه‌ره‌ مه‌ند نه‌بین".

سامان حوسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ده‌توانین غازی پێویست بگه‌یەنینه‌ سه‌رجه‌م شاری هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری، چونكه‌ به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان دابه‌شكراوین، به‌ڵام غاز فرۆشه‌ بازرگانیه‌كان به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌ست غاز ده‌فرۆشن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر كار و كه‌سابه‌ته‌كه‌مان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP