بەپەلە

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوەوە

- 7/23/2019 11:03:00 AM 23914 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان بەخەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 600 دینارە، ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 120 هەزار و 400 دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 135 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 149 ھەزارو 250 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار و 750 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 11 هەزار و 500 دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 111  دۆلار و 25 سەنت، نرخی 100 پاوەندیش بە 123 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP