بەپەلە

روسیا ئاسمانی كۆریای باشوری پێشێلكردوە
کۆریای باشور: بەئامانجگرتنی فڕۆکە سەربازیەکەی روسیا بۆ ئاگادركردنەوەیان بوە

- 7/23/2019 10:55:00 AM 5900 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی کۆریای باشور ئەمڕۆ سێشەمە دوجار فڕۆکەیەکی سەربازی وڵاتی ڕوسیایان کردوەتە ئامانج، بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەیان، ئەمەش بە تەواوی سەرپێچی یاساکانی ئاسمانیی وڵاتەکەیە.
دو فڕۆکەی جەنگی کۆری لەگەڵ دو فڕۆکەی ئاسمانی چینی و سێ فڕۆكەی دیكەی روسی روبەڕوی یەکبونەتەوە

 

هێزی سەربازی هاوبەشی کۆریای باشور ڕایگەیاندوە، دو فڕۆکەی جەنگی F-15k  و kF-16  کۆری لەگەڵ دو فڕۆکەی ئاسمانی چینی و سێ فڕۆكەی دیكەی ڕوسی لە ناوچەی دیاریکراوی هێزی بەرگری کۆریای باشور KADIZ لەسەر دەریایەکی وڵاتی یابان ئەمڕۆ سێشەمە ڕوبەرڕوی یەکبونەتەوە. 
 دەوترێت یەکێک لە فڕۆکە ڕوسیەکان زۆر نزیک بوەتەوە لە دورگەی دۆکدۆ

 

لە کاتێکدا فڕۆکە چینیەکان تەنها ڕۆشتونەتە ناوچەی دیاریکراوی هێزی بەرگری کۆریای باشور KADIZ، دەوترێت یەکێک لە فڕۆکە ڕوسیەکان زۆر نزیک بوەتەوە لە دورگەی دۆکدۆ، لە ماوەی نزیکەی سێ خولەکدا دو جار سەرپێچی یاسای ئاسمانی وڵاتەکەی کردوە، ئەمەش هێزەکانی کۆریای باشوری ناچار کردوە کە فڕۆکە ڕوسیەکە بکەنە ئامانج.
ئەوە یەکەم جارە فڕۆکەیەکی سەربازی روسی ئاسمانی کۆریا ببەزێنێت

 

حكومەتی سیئۆل ڕایگەیاندوە، لە پلانیدایە بە فەرمی دەربارەی ئەم روداوە ناڕەزایی دەرببڕێت، وتوشیەتی، "ئەوە یەکەم جارە فڕۆکەیەکی سەربازی ڕوسی ئاسمانی کۆریا ببەزێنێت". 

لە ڕاپۆرتەکەدا هیچ وتەیەک دەربارەی جۆری فڕۆکەکانی ئەم ڕوداوە نەدراوە، هاوكات وەزارەتی هێزی بەرگری ڕوسیاو چین تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەکردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP