جڤاتی گشتی گۆڕان لە کۆبونەوەدایە

- 7/23/2019 10:45:00 AM 1801 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جڤاتی گشتی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لە شاری سلێمانی لە کۆبونەوەدایە و گفتوگۆ لەبارەی بەستنی کۆنفرانسی ناوخۆیی دەکات.
 گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی ناوخۆیی دەکات، لەوانەی کۆتایی هاتنی ماوەی کارایی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی و خانەی راپەڕاندن

 

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، لە ئێستادا جڤاتی گشتی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لە شاری سلێمانی لە کۆبونەوەدایە، گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی ناوخۆیی دەکات، لەوانەی کۆتایی هاتنی ماوەی کارایی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان و خۆرێکخستنەوە و بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی.

دڵخواز كاكە رەش، سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای بزوتنەوەکەی راگەیاندوە، جڤاتی گشتی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێكی تایبەت بە بزوتنەوەكە تاوتوێ دەكرێت، لەوانە ماوەی كارایی دەستەی سەرۆكایەتی جڤاتی گشتی و ماوەی كارایی خانەی راپەڕاندن و ئامادەكارییەكانی كۆنفرانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنی ناوخۆیی.
جڤاتی گشتی ئەمڕۆ پێشنیاز و راسپاردەکانی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی دەکات بۆ بڕیاردان لەسەریان

 

جڤاتی گشتی گۆڕان دوای كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ پێشنیاز و راسپاردەکانی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی دەکات بۆ بڕیاردان لەسەریان.

بزوتنەوەی گۆڕان 10 ساڵ لەمەوبەر لە 25-7-2009دا دروستبو، هەرچەندە جڤاتی نیشتیمانی پێشتر بڕیاریدابو دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانس ببەستێت، بەڵام تا ئێستا وادەکەی دیارینەکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP