کەشوهەواو پلەکانی گەرمای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

- 7/23/2019 10:21:00 AM 4945 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی  لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبێت و نزمترین 27 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 43 پلە و نزمترین 28 پلە دەبێت.

ئەمڕۆش لە دهۆك بەرزترین 41 پلە و نزمترین 25 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 44 پله‌ی سه‌دی و نزترین 29 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 43، سلێمانی 44، دهۆك 42، كه‌ركوك 45 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP