فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران: چاودێری کەشتییەکانی ئەمریکا دەکەین

- 7/23/2019 9:40:00 AM 2795 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، چاودێری کەشتییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەکەن.
چاودێری كەشتیەكانی سەرجەم وڵاتانی دوژمن دەكەین

 

حوسەین خانزادی، فەرماندەی گشتی هێزی دەریایی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، "چاودێری كەشتیەكانی سەرجەم وڵاتانی دوژمن دەكەین، بەتایبەتی كەشتیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا".
لە ساتی جوڵەپێكردنیانەوە لە پێگەكانی خۆیان، تا دەگەنە ناوچەكانی نزیك ئێمە چاودێری ئەو كەشتیانە دەكەین

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " لە ساتی جوڵەپێكردنیانەوە لە پێگەكانی خۆیان، تا دەگەنە ناوچەكانی نزیك ئێمە چاودێری ئەو كەشتیانە دەكەین و وێنە و ئەرشیڤی سات بە ساتی رۆژانەی سەرجەم كەشتیەكانمان لایە كە دێنە ناو كەندا".

خانزادی رونیشیکردەوە، "چركە بە چركەی كاتی تێپەڕینەكانی سەرجەم كەشتیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە لای ئێمە هەیە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP