بەپەلە

فه‌رمانده‌ی گشتی شەڕڤانان ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ شاندی هاوپه‌یمانان ئاشکراکرد

- 7/23/2019 9:09:00 AM 5862 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ نێردەی تایبەی هێزەكانی هاوپەیمانان کۆبوەوە رایگه‌یاند، باسیان لە هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی سنوری نێوان باكوری سوریا و توركیا کردوە.

بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگه‌یاند، "هەسەدە و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لەبارەی زۆرینه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی باس كران، هاوڕا بون، هه‌ردو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر رێبازی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌ماهه‌نگی بۆ‌ له‌ناوبردنی داعش".
له‌ كۆبونه‌وه‌یاندا باسی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی سنوری نێوان باكوری سوریا و توركیا كراوه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "له‌ كۆبونه‌وه‌یاندا باسی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی سنوری نێوان باكوری سوریا و توركیا كراوه‌، هه‌روه‌ها باسی پلانه‌كانی كار و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هەسەدە و هاوپه‌یمانان كراوه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ شه‌ڕی دژبه‌ تێرۆری داعش". 

دوێنێ دوشەممە، هەریەك لە كێنێس مككنزی، فەرماندە لە هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ویڵیام رۆباك، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە هێزەكانی هاوپەیمانان سەردانی رۆژاڤای كوردستانیان كردو لەلایەن مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)وە پێشوازیان لێكرا.
تەوەرێکی دیکە کۆبونەوەکە باسکردن بو لە کێشەی کامپ و دیله‌كانی داعش، كه‌ له‌ژێر ده‌ستی شەڕڤاناندان

 

مه‌زڵوم کۆبانی وتیشی، تەوەرێکی دیکە کۆبونەوەکە باسکردن بو لە کێشەی کامپ و دیله‌كانی داعش، كه‌ له‌ژێر ده‌ستی شەڕڤاناندان.

ئەو سەردانەی بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بۆ رۆژئاوای کوردستان لەكاتێكدایە، هەڕەشەكانی توركیا بۆ داگیركردنی ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات بەردەوامی هەیە،  دوابەدوای ئەو چاوپێكەوتنەش، بڕیاروایە نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا سەردانی توركیا بكات و سبەینێ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP