وه‌زیرى پلاندانانی هەرێم: ده‌بێت خول و راهێنانى زیاتر بۆ كارمه‌ندان بكرێته‌وە

- 7/23/2019 8:46:00 AM 2248 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زیرى پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ده‌بێت خول و راهێنانى زیاتر بۆ كارمه‌ندان بكرێته‌وە، بۆ خێرا راییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان و نه‌هێشتنى رۆتین له‌ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تدا.
به‌ئامانجى خێرا راییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین، ده‌بێت خول و ڕاهینانى زیاتر بۆ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ته‌كان بكرێتەوە

 

دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانى حكومى و حزبى رایگەیاند، "ده‌بێت خول و ڕاهینانى زیاتر بۆ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ته‌كان بكرێتەوە، به‌ئامانجى خێرا راییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین و گه‌نده‌ڵى له‌ به‌رێوه‌بردنى كارى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت".
له‌ داهاتودا كارى جدى ده‌كه‌ین بۆ راكیشانى رێكخراوه‌ جیهانیه‌كان بۆ هاوكارییكردنى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكان

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ داهاتودا كارى جدى ده‌كه‌ن بۆ راكیشانى رێكخراوه‌ جیهانیه‌كان بۆ هاوكارییكردنى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكان، له‌و پێناوه‌ پێویستیان به‌ كارى هاوبه‌ش و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌یه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان تا له‌و ڕیگه‌یه‌وه‌ كه‌رته‌ جیاجیاكان به‌ره‌و پێشببرێن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP