ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 7/23/2019 8:15:00 AM 124743 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی زانیاریەکانی خەندان ئەمڕۆ موچەی مانگی نیسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان کە لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەستیکەوتوە، ئەمڕۆ سێشەممە موچه‌ی مانگی نیسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم كە پێكدێت لە (پاسپۆرت، رەگەزنامە، نیشنگەو كارتی زانیاری) دابه‌شده‌كرێت.

دوێنێ دوشەممە هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،  "سەبارەت بە دواکەوتنی ناردنی پشکی هەرێم بۆ ئەو مانگە قسەم لەگەڵ دکتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق  کرد، پێی راگەیاندم کە رۆژی سێشەممە پشکی هەرێم دەنێردێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هیچ خەلەلێک نییە، بەڵکو مانگانە کە وەزارەتی دارایی کاتێک دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچە چەند رۆژێکی پێدەچیت دواکەوتنی چەند رۆژێک مانای بوونی گرفت یا کێشە نییە".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP