بەپەلە

ترەمپ: خۆم نەمویستوە ئەفغانستان لەسەر نەخشەی جیهان بسڕمەوە

- 7/22/2019 10:43:00 PM 9742 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند دەیتوانی لەماوەی یەک هەفتەدا جەنگی ئەفغانستان بەسەرکەوتنی خۆی کۆتایپێبهێنێت، بەڵام نەیویستوە 10 ملیۆن کەس بکوژێت  و ئەو وڵاتەش لەسەر نەخشەی جیهان بسڕێتەوە.
نەیویستوە 10 ملیۆن کەس بکوژێت  و ئەو وڵاتەش لەسەر نەخشەی جیهان بسڕێتەوە

بەپێی هەواڵێکی گاردیانی بریتانی، ئەمڕۆ دوشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند دەیتوانی لەماوەی یەک هەفتەدا جەنگی ئەفغانستان بەسەرکەوتنی خۆی کۆتایپێبهێنێت، بەڵام نەیویستوە 10 ملیۆن کەس بکوژێت  و ئەو وڵاتەش لەسەر نەخشەی جیهان بسڕێتەوە.

لێدوانەکەی ترەمپ لەمیانەی دیدارێکدا هات لەگەڵ عیمران خانی سەرۆک وەزیرانی پاکستان کە بەمەبەستی وەرگرتنەوە یەک ملیار دۆلاری هاوکاری ئەمریکا روی لەو وڵاتە کردبو کە ساڵی رابردو لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە راگیرابو.

ترەمپ بەسەرۆک وەزیرانی پاکستانی راگەیاندوە پاکستان هیچی بۆ نەکردون و تەنها کێشەیان دروستکردوە.

بۆ وەرگرتنەوەی یەک ملیار دۆلارە هاوکارییەکەی ئەمریکاش، ترەمپ رایگەیاندوە ئێستا پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ پاکستان هەیە و هەنگاوی جدییتریان ناوە دژی تیرۆر لەبەرئەوە ئەکرێت ئەو پارەیە بگەڕێتەوە.

نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP