كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئامێرێكی روپێوی دەستگیردەكرێت

- 7/22/2019 9:35:00 PM 3530 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،" مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک تۆمەتبارێکیان دەستگیركردوە كەئامێرێكی دزیوە نرخەكەی زیاتر بوە لە 10 هەزار دۆلار.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن کەسێکەوە کە ئامێرێکی ڕوپێوییکردنی زەوی لێ دزرابو، بنکەی پۆلیسی سیتەک لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو زانیاری وردی لەسەر تۆمەتبارێک کۆکردەوە".
 توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستبگرن بەسەر ئامێرێکی ڕوپێویی كە پێشتر دزیبوی و نرخەکەی زیاتر لە 10 ھەزار دۆلارە

 

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەمڕۆ 2019/7/22، لەچالاکییەکدا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستبگرن بەسەر ئامێرێکی ڕوپێویی كە پێشتر دزیبوی و نرخەکەی زیاتر لە 10 ھەزار دۆلارە".

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت،"لەئێستا تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەر بەندەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.


نیشانەکردن :

#پۆلیس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP