کەشتیەکی ژێر دەریایی دوای نیو سەدە لە ونبونی دۆزرایەوە

- 7/22/2019 9:34:00 PM 3410 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای زیاتر لە50 ساڵ لە ونبونی، کەشتیەکی ژێر دەریایی لە دوری 48 کیلۆمەتر لە بەنداوی تولۆن لە فەرەنسا دۆزرایەوە .

رێکەوتی 27/1/1968 کەشتی ژێر دەریایی" لا مینێخ" لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیەکی تایبەت، بەخۆی 52 سەرنشینەوە بێسەروشوێن بو، تا ئێستاش هۆکاری نقومبونەکەی نەزانراوە.

وەزارەتی بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، 51 ساڵ لەمەوبەر هەڵمەتی گەڕانی دەستبەجێ بەدوای ئەو کەشتیەدا دەستیپێکرد، بەڵام سەرکەوتو نەبون.

" تیمیكی تایبەت لە وەزارەتی بەرگری پێکهێنرا بۆ دوبارە گەڕان و پشکنین بەدوای کەشتیەکە و سەرنشینەکانیدا، سەرئەنجام بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆژیایی فرۆکەی بێ فرۆکەوان  توانرا بدۆزرتەوە" وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وای وت.
The submarine was found 30 miles from Toulon, France.
ئاماژە بەوەشدراوە تا ئێستا هۆکاری روداوەکە دیار نیە، بەڵام پێدەچێت دوای پشکنینی ورد بۆ کەشتیەکە هۆکارەکەی ئاشکرا ببێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP