بەپەلە

ژمارەیەک بەرپرسی باڵای بریتانیا دەستلەکاردەکێشنەوە

- 7/22/2019 8:27:00 PM 2694 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
ژمارەیەک بەرپرسی باڵای بریتانیا رایانگەیاند رۆژی چوارشەممە  پێش ئەوەی بۆریس جۆنسن بەفەرمی ببێتە سەرۆک وەزیران دەستلەکاردەکێشنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، پاش ئەوەی وەزیری گەنجینەی بریتانیا رایگەیاند پاش هەڵبژاردنی بۆریس جۆنسن وەک سەرۆک وەزیران دەستلەکاردەکێشێتەوە، هاوکات ئەمڕۆ دوشەممە ئالان دونکان، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی دەرەوە رایگەیاند رۆژی چوارشەممەی داهاتو پێش دەستنیشانکردنی بۆریس جۆنسن وەک سەرۆک وەزیران دەستلەپۆستەکەی دەکێشێتەوە.

جگەلەو دوبەرپرسە هاوکات، راوێژکاری کابینەی حکومەت و دەیڤید گواک وەزیری دادی ئەو وڵاتە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەیان داوە.
ناچنە ژێر باری ئەو هەڵە مێژوییەوە

ئەم بەرپرسانەی بریتانیا پێیانوایە بۆریس جۆنسن دەیەوێت بەبێ رێکەوتن وڵاتەکەیانی لەیەکێتی ئەوروپا دەربکات و ئەوانیش ناچنە ژێر باری ئەو " هەڵە مێژوییەوە".

بریاروایە رۆژی 31ی ئۆکتۆبەری داهاتو دوا وادەیە بۆ دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا، یەکێک لەدروشمەکانی بۆریس جۆنسنی پاڵێوراوی سەرکەوتو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران دەرچونی وڵاتەکەیەتی لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن لەگەڵ یەکێتییەوە.

ئەو هەڵوێستەی جۆنسنیش لەلایەن پارتی کرێکاران و سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتەوە رەخنەی زۆری لێگیراوە و هەڕەشەی هەڵوێست وەرگرتنیش دەکەن.

نیشانەکردن :

#بریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP