بەپەلە

بۆ یەکەمجار ژنێک بە سەرۆکی لیبراڵ دیموکراتەکانی بریتانیا هەلبژێردرا

- 7/22/2019 7:53:00 PM 983 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جۆ سوینسن، بە سەرۆکی نوێی لیبڕال دیموکراتەکانی بریتنایا هەلبژێردرا، بەوەش ناوبرا و بو بە یەکەم ژن لە مێژوی ئەو پارتەدا ئەو پۆستە وەربگرێت.

سوینسنی تەمەن 39 ساڵ بە جیاوازی نزیکەی 20 هەزار دەنگ پێش سێر ڤینس کەیبڵ-ی رکابەری کەوت، دوابەدوای هەڵبژاردنی وتبوی" لە خۆشیدا فڕیومەتە سەر مانگ".

سوینسن بە چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی وتوە" داهاتوی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپادایە" بەڵێنیشی داوە چی لەدەست بێت دەیکات بۆ راوەستانی پرۆژەی چونەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتیەکە.

سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی لیبڕال دیموکراتەکانی بریتانیا، بە کۆی 47 هەزار و997 دەنگ پێش رکابەرەکەی کەوتوە کە 28 هەزار و 21 دەنگی بەدەستهێناوە، ناوبراو جگە لەوەی یەکەم ژنە ئەو پۆستە وەربگرێت هاوکات گەنجترین سەرۆکیشە لە مێژوی پارتەکەدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP