وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا

- 7/22/2019 6:04:00 PM 10312 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دیاریکرد.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رۆژی 1ی نیسانی 2020 ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاریكرد.

پێشتر، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران رایگەیاندبو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ كه‌ركویش ئه‌نجامده‌درێت، "به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و شاره‌ له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت و له‌ پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و پارێزگایه‌ دانراوه‌".

رزگار حەمە، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان شێوازی ژماردنی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام گۆڕانكاری تێداكراوه‌ و كامێرای چاودێری به‌كارده‌هێنرێت بۆ تۆماركردنی سه‌رجه‌م پرۆسه‌كه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP