بەپەلە

ئیمارات: پێویستە ئاسایشی رێگا ئاوییەکان لەکەنداو بپارێزرێت

- 7/22/2019 5:54:00 PM 633 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
میری دوبەی رایگەیاند پێویستە سەلامەتی رێگا ئاوییەکان لەکەنداو بپارێزرێت لەئێستاشدا وڵاتەکەی کارلەسەر دڵنیایی سەلامەتی رێگا ئاوییەکان دەکات و بۆجێبەجێکردنی ئەو ئەرکەش  پێویستیان بەهاوکاری چین و وڵاتانی دیکە هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ دوشەممە شێخ محمد بن زیاد میری دوبەی لەدیدارێکی لەگەڵ هاوتا چینییەکەی لەپەکینی پایتەختی ئەو وڵاتە رایگەیاند پێویستە سەلامەتی رێگا ئاوییەکان لەکەنداو بپارێزرێت لەئێستاشدا وڵاتەکەی کارلەسەر دڵنیایی سەلامەتی رێگا ئاوییەکان دەکات و بۆجێبەجێکردنی ئەو ئەرکەش  پێویستیان بەهاوکاری چین و وڵاتانی دیکە هەیە.
ئاسایشی رێگا ئاوییەکانی کەنداو رۆڵێکی گرنگی هەیە لەپاراستنی سەلامەتی ئابوری جیهاندا

راشیگەیاند ئاسایشی رێگا ئاوییەکانی کەنداو بەتایبەتیش گەروی هورمزی رۆڵێکی گرنگی هەیە لەپاراستنی سەلامەتی ئابوری جیهاندا.

دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری بریتانیا لەلایەن ئێرانەوە، دۆخی خراپی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوی خراپترکردوە و بریتانیا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی کەشتییەکەی و ستافەکەی دەکات.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP