ترەمپ دەستگیرکردنی کارمەندانی CIA لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکاتەوە

- 7/22/2019 5:29:00 PM 1650 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند بانگەشەکانی ئێران بۆ دەستگیرکردنی کارمەندانی ( سی ئای ئەی)  بەتەواوەتی ناڕاستە و بەشێکە لەدرۆکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەتویتێکدا رایگەیاند بانگەشەکانی ئێران بۆ دەستگیرکردنی کارمەندانی ( سی ئای ئەی)  بەتەواوەتی ناڕاستە و بەشێکە لەدرۆکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

ترەمپ نوسیویشیەتی ئەم پروپاگەندەشیان وەک هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیە و لەلایەن پیاوێکی ئاینییەوە بڵاودەکرێتەوە کە شکستیهێناوە و نازانێ چی بکات.

ترەمپ راشیگەیاندوە، ئابوری ئێران " مردوە" زۆر خراپتریش دەبێت، لەئێستادا ئێران یەک پارچە شێواوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە تەلەفزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە 17 کارمەندی سەربە دەزگای هەواڵگری ئەمریکی (CIA)یان دەستگیرکردوە و وێنەی بەشێک لەئەفسەرانی ئەو دەزگایەی بڵاوکردەوە کە لەپەیوەندیدان لەگەڵ گومانلێکراوەکان.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP