تورکیا : دەتوانین بە هەنگاوی هاوشێوە وەڵامی دوژمنگەراییەکانی ئەمریکا بدەینەوە

- 7/22/2019 5:27:00 PM 3064 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تورکیا هەرەشەی کاردانەوەی توند دەکات لە دژی ئەمریکا و دەڵێت" دەتوانین بە هەنگاوی هاوشێوە وەڵامی کارە دوژمنگەراییەکانی ئەمریکا بدەینەوە".

ئەمرۆ مەولوت چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەلێدوانێکی تایبەتیدا بۆ تەلەفیزیۆنی TGRTی تورکی وتی" لە تواناماندا هەیە وەڵامی ئەمریکا بدەینەوە، رێکاری هاوشێوە دەگرینە بەر".

" ئەمریکا بەردەوام بێت لەو کارە دوژمنگەرایانەی ، پێویست بکات پێ دەنێنە ناو بنەکی فرۆکەوانی ئینجیرلیک" .

بنکەی فرۆکەوانی ئینجیرلیک، لە شاری ئادانا-ی تورکیاوە، گرنگترین بنکەی سەربازیی سوپای ئەمریکایە لە ناوچەکەدا، کە وەک تۆڕێکی جیهانی سەربازی بەکاری دەهێنێت.

ئەنقەرە لە ساڵی 2017 ەوە رێککەوتنێکی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆکرد، بە مەبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری  S-400 ی روسی، هەرزو کاربەدستانی واشنتن بەرهەلستی ئەو هەنگاوەی ئەو هاوپەیمانەیان کرد لە ناتۆ، سەرەڕای چەندین هەرەشەی سەپاندنی سزا لەسەریان، هەفتەی رابردو هەنگاوەکانی گواستنەوەی ئەو موشەکە بۆ تورکیا دەستی پێکرد، لە وەڵامی ئەوەشدا ئەمریکا، تورکیای لە پرۆگرامی  F-35 دورخستەوە بە پاساوی ئەوەی" F-35 و S-400 یەکناگرنەوە لە وڵاتێکی هاوپەیمانی ناتۆ".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP