بریتانیا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی کەشەتییەکە و ستافەکەی لەئێران دەکات

- 7/22/2019 4:47:00 PM 2501 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە و ستافەکەى لەکۆماری ئیسلامی ئێران کرد و رایگەیاند دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەیان نایاساییە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ دوشەممە، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە و ستافەکەى لەکۆماری ئیسلامی ئێران کردوە و رایگەیاندوە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەیان نایاساییە.

رۆژی هەیەنی رابردو کەشتی نەوتهەڵگری بریتانی ( ستێنا ئیمپێرۆ) بەئاڵای بریتانیاوە لەگەروی هورمز لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەستیبەسەرداگیرا. 
سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی ئاسایشی دەکات بۆ ئامادەکردنی وەڵامێکی بەپەلە 

وتەبێژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند، سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی ئاسایشی دەکات بۆ ئامادەکردنی وەڵامێکی بەپەلە و وەزیری دەرەوەش راگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە دەبێت.

وتیشی ئەو کەشتییە بەرێگایەکی نایاسایی دەستی بەسەرداگیراوە و پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەجێ خۆی و ستافەکەی ئازادبکات.

نیشانەکردن :

#بریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP