كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: له‌ كه‌ركوكیش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت

- 7/22/2019 3:53:00 PM 1759 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ كه‌ركویش ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و شاره‌ له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت و له‌ پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و پارێزگایه‌ دانراوه‌.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ مانگی نیسانی ساڵی داهاتو ئه‌نجام ده‌درێت

 

رزگار حەمە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ مانگی نیسانی ساڵی داهاتو ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری پێویست كراوه‌، له‌ ئێستادا چاوه‌ڕێی هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ پارێزگای كه‌ركوكیش ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ به‌رچاو گیراوه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ پارێزگای كه‌ركوكیش ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ به‌رچاو گیراوه‌، له‌ هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت دانراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه‌،.

رزگار حەمە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان شێوازی ژماردنی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام گۆڕانكاری تێداكراوه‌ و كامێرای چاودێری به‌كارده‌هێنرێت بۆ تۆماركردنی سه‌رجه‌م پرۆسه‌كه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP