ئیسرائیل باڵەخانەکانی نیشتەجێبون لە باشوری قودس دەروخێنێت

- 7/22/2019 3:48:00 PM 1052 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ھێزێکی گەورەی ئیسرائیل بە بیانوی نەبونی مۆڵەتی بنیاتنان، دەستیکردوە بە رووخاندنی باڵەخانەکانی نیشتەجێبون لە باشوری قودسی رۆژھەڵات.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە ھێزێکی گەورەی ئیسرائیل کە لە سوپا و پۆلیس پێکھاتون ھەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەی وادی حومس سەربە شارۆچکەی سور باھر باشوری شاری قودسی رۆژھەڵات.

شایەتحاڵەکان رایانگەیاندوە، "لە میانی ھەڵکوتانەکەدا، ھێزەکانی ئیسرائیل بە بیانوی نەبونی مۆڵەتی بنیاتنان، دانیشتوانی ناوچەکەیان لە خانوەکانیاندا دەرکردوە و دواتر دەستیانکردوە بە پڕۆسەی روخاندنی باڵەخانەکان".

بەپێی زانیارییەکان پڕۆسەی روخاندنی باڵەخانەکان لە ناوچەی وادی حومس بەردەوامە، ھاوکات پڕۆسەی روخاندنی باڵەخانەکان لە ناوچەی وادی حومس باشوری قودسی رۆژھەڵات لە لایەن ئیسرائیلەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP