كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پلانی ستراتیژیه‌تی راگه‌یاند

- 7/22/2019 3:18:00 PM 1521 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی شاره‌كان له‌ شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ و پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی كۆمسیۆنیان راگه‌یاند.
"پلانی ستراتیژی كۆمسیۆنمان راگه‌یاند، كه‌ له‌ پێنج ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ خۆگرتوه‌

 

مه‌عن هیتاوی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پلانی ستراتیژی كۆمسیۆنمان راگه‌یاند، كه‌ له‌ پێنج ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ خۆگرتوه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ رێكخستنی و ئاماده‌كردنی تۆماری ده‌نگده‌ران به‌شێوه‌ی بایۆمه‌تری له‌ كاتێكی دیاریكراو، به‌كارهێنانی پێشكه‌وتوترین ته‌كنه‌لۆژیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، په‌ره‌پێدان و دروستكردنی باڵه‌خانه‌ و كۆگاكانی كۆمسیۆن له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كان، دروستكردنی متمانه‌ له‌ كاره‌كانی كۆمسیۆن له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، پێشخستنی توانا مرۆیه‌كانی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن".
ئه‌و پلانه‌ چه‌ند ئامانجێكی تری لاوه‌كی له‌ خۆگرتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توانین كاره‌كانی كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی رێك ئه‌نجام بده‌ین و كێشه‌ و خاڵه‌ لاوازه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و پلانه‌ چه‌ند ئامانجێكی تری لاوه‌كی له‌ خۆگرتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توانین كاره‌كانی كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی رێك ئه‌نجام بده‌ین و كێشه‌ و خاڵه‌ لاوازه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

هیتاوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌و پلانه‌ ستراتیژیه‌ و جێبه‌جێكردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئامانجه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP