عادل عەبدولمەهدی و وەزیری بەرگری بریتانیا لەبارەی ئازادی هاتوچۆی دەریاییەوە رێككەوتن

- 7/22/2019 3:08:00 PM 1268 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەمیانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە ئازادی هاتوچۆی دەریایی رێككەوتن.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە، پێننی مۆردنت، وەزیری بەرگری بریتانیا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تێیدا جەختیان لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان هەردو وڵات كردەوە.

لەمیانی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا، هەردولا باسیان لەو رێگایانە كردوە كە خواستی هاونیشتیمانیانی هەردو وڵات دەهێنێتەدی، هاوكات سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەكە و رێگاكان بۆ كەمكردنەوەی گرژی و ئاڵۆزیەكان گفتوگۆ ئەنجامدراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەریەك لە مۆردنت و عەبدولمەهدی، باسیان لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی كەنداو كردوە، لەگەڵ گرنگە هەبونی ئازادی هاتوچۆی دەریایی سەرجەم وڵاتان و رێزگرتن لە رێسا نێودەوڵەتیەكان، هەردولاش لەسەر هاریكاریكردنی یەكدی بۆ بەدیهێنانی ئەو بابەتە گفتیان بە یەكدی داوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP