ئەمریکا: بریتانیا دەبێت خۆی کەشتییەکانی بپارێزێت

- 7/22/2019 2:19:00 PM 3770 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان رایگەیاند، پێویستە بریتانیا خۆی كەشتیە نەوتیەكانی خۆی بپارێزێت و ویلایەتە یەكگرتوەكان ناچێتە ناو ئەو بابەتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، "پێویستە لەسەر بریتانیا خۆی كەشتیە نەوتیەكانی بپارێزێت"، وتیشی "ئەمریكا نایەوێت لەگەڵ ئێران جەنگ ئەنجامبدات".

سەبارەت بە دەستگیركردنی 17 سیخوڕی ئەمریكی، كە ئەمڕۆ دوشەممە حكومەتی تاران رایگەیاند دەستگیریكردون پۆمپیۆ رەتیكردەوە، ئەو 17 كەسە كار بۆ دەزگای زانیاری ویلایەتە یەكگرتوەكان بكەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP