لە ئیدلیب 20 هاوڵاتی بەهۆی هێرشی ئاسمانیەوە كوژران

- 7/22/2019 1:29:00 PM 691 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ئاكامی بۆردومانی فڕكەكان لە ئاسمانی شارێكی سوریا كە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدایە، 20 كەس كوژراون و دەیانی دیكە برینداربون.

تیمەكانی فریاگوزاری لە سوریا رایانگەیاند، "لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكان لە ئاسمانی شاری معرە ئەلنعمان، لانیكم 20 هاوڵاتی كوژراون و دەیانی دیكەش برینداربون".

ئەمڕۆ دوشەممە، ژمارەیەك فرۆكەی جەنگی شاری معرە ئەلنعمان-یان بۆردومانكرد، كە شارێكی چڕە لە روی ژمارەی دانیشتوانیەوە و دەكەوێتە پارێزگای ئیدلیب لە باشوری سوریا، لە ئێستادا لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە.

چەند سەرچاوەیەكیش سەبارەت بەو فرۆكانەی بۆردومانەكانیان ئەنجامداوە رایانگەیاند، "ئەو فڕۆكانە یان فڕۆكەی روسی بون، یاخود فڕۆكە جەنگیەكانی حكومەتی سوریا بون كە لە لایەن بەشار ئەسەدەوە فەرمانیان پێدەكرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP