دو فەرماندەی باڵای سەربازی ئەمریكا سەردانی رۆژاڤای کوردستان دەكەن

- 7/22/2019 1:09:00 PM 4201 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەیەکی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ نێردەی تایبەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سەردانێكدا گەیشتنە رۆژاڤای كوردستان و لە لایەن فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە پێشوازیان لێكرا.

ئەمڕۆ دوشەممە، هەریەك لە كێنێس مككنزی، فەرماندە لە هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ویڵیام رۆباك، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە هێزەكانی هاوپەیمانان سەردانی رۆژاڤای كوردستانیان كردو لەلایەن مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)وە پێشوازیان لێكرا.
مەزڵوم كۆبانی لەگەڵ ئەو فەرماندە سەربازیانەی ئەمریکا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان کردوە

 

موستەفا باڵی، بەرپرسی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە، رایگەیاندوە، "مەزڵوم كۆبانی لەگەڵ ئەو فەرماندە سەربازیانەی ویلایەتە یەكگرتوەكاندا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان ئەنجامداوە".
سەبارەت بە بەردەوامبونی پەیوەندیەكان لە جەنگی روبەروبونەوەیان دژ بە رێكخراوی داعش گفتوگۆكراوە

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، "سەبارەت بە بەردەوامبونی پەیوەندیەكان لە جەنگی روبەروبونەوەیان دژ بە رێكخراوی داعش گفتوگۆكراوە".
ئەو سەردانەی بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بۆ رۆژئاوای کوردستان لەكاتێكدایە، هەڕەشەكانی توركیا بۆ داگیركردنی ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات بەردەوامی هەیە

 

ئەو سەردانەی بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بۆ رۆژئاوای کوردستان لەكاتێكدایە، هەڕەشەكانی توركیا بۆ داگیركردنی ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات بەردەوامی هەیە،  دوابەدوای ئەو چاوپێكەوتنەش، بڕیاروایە نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا سەردانی توركیا بكات و سبەینێ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP