عادل عەبدولمەهدی سەردانی تاران دەکات

- 7/22/2019 11:39:00 AM 2189 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئاژانسی روسیا تودەی لە زاری پەیامنێرەکەیەوە لە تاران-ی پایتەخت بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات.

بەپێی ئاژانسەکە، عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندیەکانی هەردو وڵات و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆ دەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP