بەپەلە

پۆلیسی راپه‌ڕین: ژنێك به‌هۆی ته‌زوی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا

- 7/22/2019 9:15:00 AM 2944 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ ژنێکی دانیشتوی ناحیه‌ی ژاراوه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ کە "بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدابو".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئێوارەی دوێنێ ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ناوی ( ف . ع . م ) له‌دایكبوی ساڵی 1993، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتوی ناحیه‌ی ژاراوه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ".

ئاماژە بەوەشکراوە، "به‌وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ویستویانه‌ ژوره‌كانی ماڵه‌وه‌ بۆیاخ بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی ئامێری به‌فرگره‌كه‌ی پاككردوەته‌وه‌ ویستویه‌تی هه‌ندێک شت بخاته‌وه‌ ناو سه‌لاجه‌كه‌ و دواتر كاره‌با گرتویه‌تی و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین دەشڵێت، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP