سبەی موچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت

- 7/21/2019 10:46:00 PM 98081 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هەرێمی کوردستانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە(خەندان)ی ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند،"بەھۆی ئەوەی فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق لەدەرەوەی وڵاتە، بۆیە نەتوانراوە بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ڕەوانە بکرێت، چونکە ناردنی ئەو بڕە پارەیە پێویستی بە واژۆی وەزیری دارایی عێراقە"

لای خۆشیەوە ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند،"ئێمە بەدواداچونمان بۆ دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردوە، دەركەوتوە كە هێشتا وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی بەشە موچەی فەرمانبەران نەكردوە".

وتیشی،"خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران تەنها لە واژۆی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت، بەپێی زانیارییەكانی ئێمەش وەزیر لە دەرەوەی وڵاتە".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات.
 
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کۆی ئەو داهاتەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە نەوتی فرۆشراو دەستی دەکەوێت لە نێوان 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلاردایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP