بەپەلە

قوباد تاڵەبانی گرنگترین ئامانجەكانی بەرنامەی كاری حكومەتی هەرێم ئاشكرادەكات

- 7/21/2019 8:43:00 PM 6833 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم گرنگترین ئامانجەكانی بەرنامەی كاری كابینەی نوێی ئاشكراكرد رایگەیاند، "لە ڕێگای كۆمەڵێك چاكسازیی فراوانەوە كار لەسەر باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان دەكەین".

قوباد تاڵەبانی، ڤیدیۆیەكی لە هەژماری تایبەتی خۆی  لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردەوە و كە تیایدا گرنگترین ئامانجەكانی بەرنامەی كاری حكومەتی هەرێم خراوەتەرو.

حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان لە ڕێگای كۆمەڵێك چاكسازیی فراوانەوە كار لەسەر باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان دەكات 

 

قوباد تاڵەبانی لەسەر ڤیدیۆكە نوسیویەتی،"حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان لە ڕێگای كۆمەڵێك چاكسازیی فراوانەوە كار لەسەر باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان دەكات لەكوردستان لەگەڵ دابینكردنی ماف و سەلامەتیان و بنیاتنانی ئابورییەكی بەهێز و فرەجۆر كە خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هەمولایەك دابین بكات".

 


نیشانەکردن :

#قوباد تاڵەبانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP