بەپەلە

لەسەر نەوشیروان مستەفا، عەلی حەمە ساڵح وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوە

- 7/21/2019 7:41:00 PM 26531 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە وتارێكدا وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوە و دەڵێت،"ئه‌م کاکه‌ش به‌ نوزه‌ نوزو بۆڵه‌ بۆڵ و له‌گۆشه‌ی ماڵه‌که‌یه‌وه‌ توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی منداڵی به‌رپرسه‌کانی نیه‌و دێت باسی کاک نه‌وشیروان ده‌کات، راشیگەیاندوە ئه‌وانه‌ی که‌ گرێی کاکی ڕه‌حمه‌تیان هه‌یه‌ بابچنه‌ به‌ر ئاوێنه‌و بڵێن: ئه‌ی ئێمه‌ چین؟
یه‌کێک به‌ده‌ست و ده‌می خۆی، ئیعتراف له‌سه‌ر هاوڕێ و ڕێکخستنه‌کانی خۆی بکات له‌ شاخ، ئازایی ده‌وێت بێت و باسی که‌سانی دیکه‌ بکات

 

عەلی حەمە ساڵح لە وتارەكەیدا بەناونیشانی"ئه‌م گرێیه‌ ده‌تکوژێت"وەك پەیامێك بۆ مەلا بەختیار، نوسیویشیەتی،"له‌دوێنێوه‌ چاوه‌ڕێبوم ئه‌وانه‌ی له‌شاخ و له‌شار له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیرواندا بوون و له‌ مه‌وقیفه‌کانیشدا مه‌لابه‌ختیاریان ناسیوه‌و له‌سه‌رده‌می گۆڕانیش هه‌م کاک نه‌وشیروان و هه‌م خه‌ڵکی دیکه‌شیان باش ناسیوه‌، به‌ده‌نگ بێن، ئاوێنه‌یه‌ک بده‌ن به‌ده‌ستیه‌وه‌و بڵێن: تۆ ئه‌مه‌ی!! "

عەلی حەمە ساڵح، لە بەشێكی دیكەی وتارەكەی دوای ئەوەی دەڵێت من تا به‌ ڕۆح زیندوبم، به‌رگری له‌ ڕۆح و جوامێری کاک نه‌وشیروان ده‌که‌م، بە مەلا بەختیاری راگەیاندوە،"یه‌کێک به‌ده‌ست و ده‌می خۆی، ئیعتراف له‌سه‌ر هاوڕێ و ڕێکخستنه‌کانی خۆی بکات له‌ شاخ، ئازایی ده‌وێت بێت و باسی که‌سانی دیکه‌ بکات".  

ئه‌وه‌ی كە ئێستا باسی گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵانکاری و میلیشیاگه‌ری حیزبی ده‌که‌یت، وانه‌یه‌که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یوته‌وه‌و ئێوه‌ دژی ئه‌م مامۆستایە بون

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە درێژەی نوسینەكەیدا بۆ وەڵامی قسەكانی مەلا بەختیار نوسیویشیەتی،"ئه‌وه‌ی كە ئێستا باسی گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵانکاری و میلیشیاگه‌ری حیزبی ده‌که‌یت، وانه‌یه‌که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یوته‌وه‌و ئێوه‌ دژی ئه‌م مامۆستایە بون".    

ئه‌م کاکه‌ش به‌ نوزه‌ نوزو بۆڵه‌ بۆڵ و له‌گۆشه‌ی ماڵه‌که‌یه‌وه‌ توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی منداڵی به‌رپرسه‌کانی نیه‌و دێت باسی کاک نه‌وشیروان ده‌کات

 

"پارتی و یه‌کێتی له‌ ئه‌و په‌ڕی هێزدابون، هه‌مو جومگه‌کانی حوکمڕانی له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ کۆمار به‌هێزی چه‌کدارو ئابوری وڵات و ڕێکخستنێکی حیزبی و ساخته‌کاری هه‌ڵبژاردن به‌رامبه‌ر کاریزمایی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌وه‌ستانه‌وه‌و ساخته‌کاریان لێده‌کرد، هاوڕێکانیان نانبڕاوده‌کردو هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌کرد، که‌ هه‌مو ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی لاوازی ئه‌وان به‌ هێزی کاک نه‌وشیروان بو، به‌ڵام ئه‌م کاکه‌ش به‌ نوزه‌ نوزو بۆڵه‌ بۆڵ و له‌گۆشه‌ی ماڵه‌که‌یه‌وه‌ توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی منداڵی به‌رپرسه‌کانی نیه‌و دێت باسی کاک نه‌وشیروان ده‌کات"وەك هێمایەك بۆ مەلا بەختیار عەلی حەمەساڵح وادەڵێت.   

ئه‌وانه‌ی که‌ نازانن چیان ده‌وێت، نازانن توانایان چه‌نده‌، له‌بری پرۆژه‌ی به‌دیل، دێن بێڕوئیایی خۆیان به‌ دروستکردنی تۆمه‌ت بۆ خه‌ڵکی دیکه‌ ده‌شارنه‌وه، نه‌ک ناتوانن هیچ پێشکه‌ش به‌کۆمه‌ڵگا بکه‌ن، به‌ڵکو لاوازی خۆیان پیشانده‌ده‌ن

 

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت،"ئه‌وانه‌ی که‌ نازانن چیان ده‌وێت، نازانن توانایان چه‌نده‌، له‌بری پرۆژه‌ی به‌دیل، دێن بێڕوئیایی خۆیان به‌ دروستکردنی تۆمه‌ت بۆ خه‌ڵکی دیکه‌ ده‌شارنه‌وه، نه‌ک ناتوانن هیچ پێشکه‌ش به‌کۆمه‌ڵگا بکه‌ن، به‌ڵکو لاوازی خۆیان پیشانده‌ده‌ن". 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژە بەوەشدەكات،"که‌ کاکی ڕه‌حمه‌تی له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌، ڕێگا به‌ خۆم ناده‌م ئه‌و چیرۆکه‌ بگێڕمه‌وه‌ که‌ مه‌لابه‌ختیارو هێرۆخان له‌ گه‌رمه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا هاتنه‌ لای کاک نه‌وشیروان چیان وت و ئه‌م چی وت؟ هیچ پێویستیش نیه‌ که‌س خۆی بکات به‌ پاڵه‌وان بڵێت: ئێمه‌ نه‌مان هێشت په‌لاماری گرده‌که‌ بدرێت. ئه‌وه‌ کاک نه‌وشیروان خۆی بو، به‌ ته‌له‌فون وه‌ڵامی دانه‌وه‌ که‌ داوای داخستنی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ ده‌کراو. ئه‌وه‌ی پێویست بوو خۆی وتی.( پێویست بێت ورده‌کاری ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش باس ده‌که‌ین)."

ئه‌رێ به‌ڕاست کاک نه‌وشیروان چو بۆ ماڵی ئه‌م براده‌ره‌ یان ئه‌و هات بۆ ماڵی کاک نه‌وشیروان، کێ داوای له‌ کێ هه‌بو؟ که‌واته‌: کێ له‌ واقعه‌که‌ ده‌ترسا

 

عەلی حەمەساڵح پرسیار دەكات و دەڵێت،"ئه‌رێ به‌ڕاست کاک نه‌وشیروان چو بۆ ماڵی ئه‌م براده‌ره‌ یان ئه‌و هات بۆ ماڵی کاک نه‌وشیروان، کێ داوای له‌ کێ هه‌بو؟ که‌واته‌: کێ له‌ واقعه‌که‌ ده‌ترسا..." 

لە كۆتاییدا نوسیویەتی،"کاک نه‌وشیروان مرۆڤی سه‌ده‌ بو، شۆڕشگێڕێکی ژیر، ژیرێکی ئازابو، مێژونوس و لێکۆڵه‌رێکی گه‌وره‌بو، زمانزان و شارازایه‌کی سیاسی و یاسایی و ئابوری و جوگرافی بو، ئه‌و شاره‌زای خاک و خه‌ڵک و گوڵ و دڕکی کوردستان بو، ئه‌و ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین و ڕابه‌ری گۆڕانکاری بو..ئه‌وانه‌شی که‌ گرێی کاکی ڕه‌حمه‌تیان هه‌یه‌ بابچنه‌ به‌ر ئاوێنه‌و بڵێن: ئه‌ی ئێمه‌ چین؟ "

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP