وەزیری گەنجینەی بریتانیا هەڕەشەی دەستلەکار دەکێشانەوە دەکات

- 7/21/2019 4:08:00 PM 2411 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
وەزیری گەنجینەی بریتانیا رایگەیاند ئەگەر بۆریس جۆنسن ببێتە سەرۆک وەزیران دەستلەکاردەکێشێتەوە، چونکە ئەو پرسی جیابونەوەی بریتانیای بەبێ رێکەوتن وەک یەکێک لەبژاردەکان هێڵاوەتەوە و ئەوەش پرۆسەیەکە ئەو ناتوانێت بەشداری تێدابکات.
ئەگەر بۆریس جۆنسن ببێتە سەرۆک وەزیران دەستلەکاردەکێشێتەوە

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی نیوز، ئەمرۆ یەکشەممە فلیب هامۆند وەزیری گەنجینەی بریتانیا رایگەیاندوە ئەگەر بۆریس جۆنسن ببێتە سەرۆک وەزیران دەستلەکاردەکێشێتەوە، چونکە ئەو پرسی جیابونەوەی بریتانیای بەبێ رێکەوتن وەک یەکێک لەبژاردەکان هێڵاوەتەوە و ئەوەش پرۆسەیەکە ئەو ناتوانێت بەشداری تێدابکات.

جەختیشی کردۆتەوە کە رۆژی چوارشەممەی داهاتو بەشێوەیەکی فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی تێریزامەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای بریتانیا دەکات ئەگەر سەرکەوتنی بۆریس جۆنسن دڵنیاکرایەوە.
لەوەتێدەگات کە دوا وادە بۆ دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا رۆژی 31ی ئۆکتۆبەری داهاتوە

وتوشیەتی کە ئەو لەوەتێدەگات کە دوا وادە بۆ دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا رۆژی 31ی ئۆکتۆبەری داهاتوە، بەڵام نایەوێت ببێت بەبەشێک لە پرۆسەی جیابونەوە بەبێ رێکەوتن.

نیشانەکردن :

#بریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP