قوربانیانی تەقینەوەی وێستگە گازییەکەی چین لەزیادبوندایە

- 7/21/2019 1:29:00 PM 2300 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
پاش ئەوەی رۆژی هەینی رابردو وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی گاز تەقییەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی روداوەکەوە گیانیانلەدەستدا گەشتە 15 کەس لەگەڵ برینداربونی 15 کەسی دیکە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، دەسەڵاتدارانی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاشکرایانکردوە ژمارەی قوربانیانی روداوی تەقینەوەی وێستگە گازییەکەی رۆژی هەینی رابردو لەزیادبوندایە و تائێستا 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و 15ی دیکەش بەسەختی بریندارن.
270 کارمەندی ئاگرکوژاندنەوە بەشدارییان لەکوژاندنەوەی ئاگری وێستگەکە کردوە

بەرپرسانی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاشکرایانکردوە 270 کارمەندی ئاگرکوژاندنەوە بەشدارییان لەکوژاندنەوەی ئاگری وێستگەکە کردوە و ئەو سێ کارمەندەی وێستگەکەش کە ونبوبون بەمردویی دۆزرانەوە.

میدیا ناوخۆییەکانی چینیش بڵاویانکردۆتەوە کەتەقینەوەی وێستگەکە لەدوری سێ کیلۆمەتر پەنجەرەو دەرگای بیناکانی دەوروبەری خۆی تێکشاندوە.
تەقینەوەی وێستگە گازییەکە لەبەشی جیاکردنەوەی هەوایی وێستگەی (یما) رویداوە

بەپێی ئاژانسی هەواڵی خینهوای چینیش تەقینەوەی وێستگە گازییەکە لەبەشی جیاکردنەوەی هەوایی وێستگەی (یما) رویداوە. 

نیشانەکردن :

#چین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP