سلێمانی؛ یەكەمین فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت

- 7/21/2019 10:30:00 AM 647 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا و لە  27ی ئازاری 2020دا یەكەمین خولی فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
 
ئێوارەی دوێنێ شەممە لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی، كۆمپانیای مەسیتی فیلم و ناوەندی شانۆی تاڤ، مەراسیمی راگەیاندنی یەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانییان سازكرد.

زەریا سامی، دەستەی بەرێوەبردنی مەراسیمەكە بە خەندان-ی راگەیاند، وادەی ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكە دەكەوێتەوە سەر ئەوەی تا چەند داواكارییەكان جێبەجێ دەكرێت، چونكە ئەو ھۆڵانەی لەشاری سلێمانیدا ھەیە ھیچیان ستانداری جیھانی نین بۆ ئەنجامدانی فیستیڤاڵێكی جیھانی، بۆیە سەرەتا دەبێت ھۆڵەكانی شانۆ رێك بخەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەوڵدەدەن فێستیڤاڵەكە لە ساڵی ئایندەدا لەرۆژی جیھانی شانۆدا كە دەكاتە 27ی ئازار ساز بكەن و رەنگە ئەم فێستیڤاڵە نەتوانێت، سەرجەم خەمەكانی شانۆكاران بڕەوێنێتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە كاریگەری خۆی دەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی بواری شانۆ لەكوردستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP