سبەی موچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت

- 7/21/2019 12:24:00 AM 211358 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هەرێمی کوردستانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە(خەندان)ی ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردەوە کە پێشبینی دەکرێ سبەی پارەکەی بەغدا بخرێتە سەر بانکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دواتر موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی دیکە دابەش بکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارەو لەنێوان 15 بۆ 17ی هەمو مانگێك دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP