بەڤیدیۆ..فرۆکەوانێک دوای ئەنجامدامی زیاتر لە 24 هەزار کاتژمێر گەشتکردن خانەنشین دەکرێت

- 7/20/2019 10:08:00 PM 15055 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فرۆکەوانێکی چینی دوای 43 ساڵ لە خزمەت وەک کاپتن لە هێلی ئاسمانی چاینا ئێستێرن، خانەنشین دەکرێت و " هاوکارەکانی بە چاوی پر فرمێسکەوە ماڵئاوایی لێدەکەن".

سەن هۆنگوی تەمەن 61 ساڵ ، لە تەمەنی 18 ساڵیەوە وەک فرۆکەوانی مەشقپێکراو دەستی بە فرۆکەوانی کردوە، لە ماوەی 43 ساڵی خزمەتیدا 6 هەزار و  236  گەشتی بەسەرکەوتوی ئەنجامداوە.


هۆنگوی کاپتن، لە مانگی رابردودا کۆتا گەشتی ئاسمانی خۆی ئەنجامدا و خانەنشین کرا، بەوەش لە درێژایی ژیانیدا  وەک کاپتنی فرۆکە  24 هەزار و607  کاتمژێر بە ئاسمانەوە بوە و 426 جار بەسر هێڵی ئیستوادا بە دەوری گۆی زەویدا سوڕاوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP