پەرلەمانتارێك: كاریگەریی ناكاتە سەر دانیشتنەكان
75 پەرلەمانتاری عێراق بەشداری لە فەریزەی حەج دەكەن

- 7/20/2019 9:15:00 PM 1970 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە ئەمساڵ 75 ئەندامی پەرلەمان بەشداریی لە فەریزەی حەج دەكەن، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیەنێت، سەردانی ئەو پەرلەمانتارانە كاریگەری ناكاتە سەر دانیشتنەكان.
لەمساڵدا 75 ئەندامی پەرلەمان بەشداریی فەریزەی حەج دەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێك لەو پەرلەمانتارانە بەشێوەیەكی فەرمی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج داوای مۆڵەتیان لە پەرلەمان كردوە

 

بەپێی سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بۆ خەندان، لەمساڵدا 75 ئەندامی پەرلەمان بەشداریی فەریزەی حەج دەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێك لەو پەرلەمانتارانە بەشێوەیەكی فەرمی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج داوای مۆڵەتیان لە پەرلەمان كردوە و بەشێكی دیكەشیان بە هۆكاری سەفەركردن بۆ سعودیە داوای مۆڵەتیان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە.

رێبوار كەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند،"ئەمساڵ بەهۆی كۆمەڵێك یاسای گرنگەوە پشوی هاوینەی پەرلەمانمان مانگێك كەمكردەوە و خولی بەهارەمان درێژكردەوە، بە جۆرێك دەبو لە كۆتایی مانگی حوزەیران دانیشتنەكانی ئەم خولەی پەرلەمان كۆتاییان بێت، بەڵام لەبەر ئەو یاسا گرنگانە خولەكەمان درێژكردەوە بۆ كۆتایی مانگی تەموز"

بەهیچ شێوەیەك چونی ئەو پەرلەمانتارانە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج كاریگەری ناكاتە سەر دانیشتنەكان، چونكە بەڕێوەچونی فەریزەی حەج لە مانگی ئاب دەستپێدەكات وئەو كاتەش دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان كۆتایی دێت

 

سەربارەت بەشداری ئەو پەرلەمانتارانە لە فەریزەی حەج و كاریگەری لەسەر دانیشتنەكان، رێبوار كەریم وتی،"هەرچەندە من خۆم بەشداریی ناكەم، بەڵام بەهیچ شێوەیەك چونی ئەو پەرلەمانتارانە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج كاریگەری ناكاتە سەر دانیشتنەكان، چونكە بەڕێوەچونی فەریزەی حەج لە مانگی ئاب دەستپێدەكات وئەو كاتەش دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان كۆتایی دێت، ئەمە جگە لەوەی ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا زیاتر لە 200 پەرلەمانتار ئامادەبون كە زیاتر بو لە دانیشتنەكانی رابردو".


نیشانەکردن :

#پەرلەمانی عیراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP