لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پۆمپیۆ و هاوتا تورکەکەی باسی "ئێف 35 و ئێس 400" یان کرد

- 7/20/2019 4:45:00 PM 2656 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەولوت چاوشئۆغلو ئەنجامدا، هەردولا تاوتوێی F-35 و S-400یان کرد.

 دۆخی ئەمنی سوریا  بابەتێکی دیکەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەیان بوە

 

سەرچاوەیەک لە حکومەتی تورکیا کە نەیوستوە ناوی ئاشکرا بکرێت،بە یۆرۆ نیوز-ی تورکی راگەیاندوە، جگە لە بابەتی کڕینی سیستەمی بەرگریی روسی لەلایەن ئەنقەرە و دەرکردنیان لە پرۆگرامی F-35 لەلایەن واشنتنەوە، دۆخی ئەمنی سوریا بابەتێکی دیکەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەیان بوە.

جەختیان لە پاراستنی ئەمنی مەنبج و ئیدلیب و "زۆنی پارێزراوی سوریا کردوەتەوە

 

 

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، هەردولا جەختیان لە پاراستنی ئەمنی مەنبج و ئیدلیب و "زۆنی پارێزراوی سوریا کردوەتەوە.

F-35 و S-400 یەکناگرنەوە لە وڵاتێکی هاوپەیمانی ناتۆ

 

ئەنقەرە لە ساڵی 2017 ەوە رێککەوتنێکی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆکرد، بە مەبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری  S-400 ی روسی، هەرزو کاربەدستانی واشنتن بەرهەلستی ئەو هەنگاوەی ئەو هاوپەیمانەیان کرد لە ناتۆ، سەرەڕای چەندین هەرەشەی سەپاندنی سزا لەسەریان، هەفتەی رابردو هەنگاوەکانی گواستنەوەی ئەو موشەکە بۆ تورکیا دەستی پێکرد، لە وەڵامی ئەوەشدا ئەمریکا، تورکیای لە پرۆگرامی  F-35 دورخستەوە بە پاساوی ئەوەی" F-35 و S-400 یەکناگرنەوە لە وڵاتێکی هاوپەیمانی ناتۆ".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP