بەپەلە

دژه‌ تيرۆرى كوردستان: یەکێک لە گروپە تیرۆریستیەكەی روداوەکەی ھەولێر دەستگیرا

- 7/20/2019 3:54:00 PM 23378 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دژه‌ تیرۆرى كوردستان رایگەیاند، گروپە تیرۆریستیەكەی روداوەکەی ھەولێر دەستگیران، کە کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیای تیادا کوژرا.

دژه‌ تیرۆرى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌، تاوانبار مه‌زلوم داغ كه‌ دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو له‌ په‌یجى دژه‌ تیرۆرى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر و دژه‌ تیرۆرى كوردستان ده‌ستگیر كرا".


ئاگادارییه‌ك له‌ دژه‌ تیرۆرى كوردستانه‌وه‌

ئاگادارى هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌، تاوانبار مه‌زلوم داغ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو له‌ په‌یجى دژه‌ تیرۆرى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر و دژه‌ تیرۆرى كوردستان ده‌ستگیر كرا.

زۆر سوپاسى هاوكارى بێ پایانى هاووڵاتیان ده‌كه‌ین و ورده‌كارى زیاتر دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP