بریتانیا نوێنەرایەتی ئێران لەوڵاتەکەی بانگێشت دەکات

- 7/20/2019 3:49:00 PM 1598 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئاشکرایکرد دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر پرسی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی بریتانیا نوێنەرایەتی ئێرانیان لەوڵاتەکەیان بانگێشتکردوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئاشکرایکرد دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر پرسی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی بریتانیا نوێنەرایەتی ئێرانیان لەوڵاتەکەیان بانگێشتکردوە.

پێشتر جێرمی هەنتی وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگەیاندبو دەستبەسەرداگرتنی کەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەکەی کە ئاڵای بریتانیای هەڵگرتوە جێگای قبوڵ نیە و لەئێستادا لەکۆبونەوەیەکی ئاسایشە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەو هەنگاوەی ئێران.

دوێنێ هەینی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە کە دەستیا بەسەر دو کەشتی نەوتهەڵگری بریتانیادا گرتوە کە یەکێکیان ئاڵای لیبریای هەڵگرتوە و ئەوی دیکەیان ئاڵای بریتانیا.


نیشانەکردن :

#به‌ریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP