10 رێنمایی بۆ ئەوەی لە وەرزی هاویندا لە كاتی شۆفێریدا سەلامەت بیت

- 7/20/2019 3:49:00 PM 3138 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان 10 رێنمایی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی هاویندا لە كاتی شۆفێریدا سەلامەت بن.

بۆ ئەوەی لە وەرزی هاویندا لە كاتی شۆفێریدا سەلامەت بیت، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بكە

یەکەم: هەوڵ بدەن لە بەیانیانی زوودا یاخود ئێوارانی درەنگ كاتێك پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە سەفەرەكانتان ئەنجام بدەن.

دوەم: پێویستە ساردكەرەوەی ئوتومبێلەكانتان كار بكات.

سێیەم: لەكاتێكدا دەچنە پشتی سوكان و دەبنە شۆفێر خۆتان بەدووربگرن لە هەموو جۆرە موناقەشەیەك و سەرقاڵبوونێك، تەنها ئاگاداری ڕەوشی ڕێگاوبانەكان بن و هەوڵی كۆنترۆلكردنی ئۆتۆمبێلەكانتان بدەن بۆ ئەوەی بەدووربن لە ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

چوارەم: هەمیشە مەرجی توندوتۆڵی ئوتومبیلەكانتان با تەواوبێت بەتایبەتی (سوكان، برێك، ستۆپ، تایە، لایت، ڕۆت، بۆڵت)و هتد.

پێنجەم: نابێت تایەی ئوتومبیلەكانتان زیاد لە پێویست هەوای تیادا بێت.

شەشەم: تۆ وەك شۆفێر بەرپرسیاریت لەكاتی شۆفێریكردندا پیویستە بەو خێراییە بڕۆیت كە لەسەر شەقامەكە بۆت دیاریكراوە، شۆفێریكردن لەناو شارەكان (30.40.50.60) كیلۆمەترە لە كاژێرێكدا وە لێخوڕین لە دەرەوەی شارەكان (70.80.90.100) كیلۆمەترە لە كاژێرێكدا.

حەوتەم: تۆی شۆفێر پێویستە هەموو كات ئەوەت لەبیربێت نابێت تێپەڕاندنی هەڵە ئەنجام بدەیت.

هەشتەم: تۆ شۆفێری دەكەیت بۆ شەڕو كێشە لەسەر شەقامەكان نیت، لەبەر ئەوە هەوڵ مەدە شۆفێرانی و تەنیشت و بەرامبەرتان بێزار بكەن.

نۆیەم: لەكاتی شۆفێریكردن مۆبایل بەكارمەهێنن، هێشتا ئەم جۆرە سەرپێچییە دەكرێت چونكە ناكرێت شۆفێر لەیەك كاتدا دوو كار ئەنجام بدات.

دەیەم: هیچ كات بە كەمتەرخەمی یان لاساری مانۆڕی شۆفیری ئەنجام مەدەن.

بەهیوای جێبە جێ كردنی یاساو ڕێنماییەكانی هاتوچۆ جێبەجێ بكەن و بەدووربن لە ڕووداوەكانی هاتوچۆ.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP