بەپەلە

سکۆتلەندا لەڕێگەی ئاشی هەواییەوە دوهێندەی پێویستی خۆی وزە بەرهەمدەهێنێت

- 7/20/2019 3:01:00 PM 2516 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
حکومەتی سکۆتلەندا لەڕێگەی دروستکردنی ژمارەیەک ئاشی هەوایی لەوڵاتەکەی، توانیویەتی تەنها لەشەش مانگی یەکەمدا دو هێندەی پێویستی تەواوی وڵاتەکەی وزەی کارەبا بەرهەمبهێنێت.

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، سندوقی نێودەوڵەتی تایبەت بەژیانی سروشتی رایگەیاندوە پرۆژەی ئاشە هەواییەکانی سکۆتلەندا سەرکەوتوبوە و تەنها لەماوەی شەش مانگی یەکەمدا توانیویەتی وزەی تەواوی پێویستی سکتۆلەندا بەپێویستی ماڵەکان و کارگەکان و تەواوی دامەزراوەکان بەرهەمبهێنێت.
پێداویستی وزەی تەواوی 4.47 ملیۆن ماڵیان دابینکردوە کە دوهێندەی تەواوی وزەی پێویستی ماڵەکانی سکۆتلەندایە

بەپێی زانیارییەکانی وزەی کەشوهەوای سکۆتلەنداش، ئاشە هەواییەکان لەنێوان مانگی کانونی دوەم و تەموزدا پێداویستی وزەی تەواوی 4.47 ملیۆن ماڵیان دابینکردوە کە دوهێندەی تەواوی وزەی پێویستی ماڵەکانی سکۆتلەندایە.
شۆڕشی ئاشەهەواییەکانی سکۆتلەندا بەرەو سەرکەوتنی زیاتر دەڕوات

لەوبارەیەوە رۆبن پارکەر بەڕێوەبەری بەشی سیاسەتی وزەو ژینگە لە سندوقی نێودەوڵەتی تایبەت بەژیانی سروشتی رایگەیاند، لەئێستادا شۆڕشی ئاشەهەواییەکانی سکۆتلەندا بەرەو سەرکەوتنی زیاتر دەڕوات و پاش تێپەڕاندنی هەوراز و نشێوەی زۆر لەئێستادا هەمومان سودمەند دەبین لەبەرهەمەکانی ئەو شۆڕشە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP