بەپەلە

وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریکردنی جەژنی قوربان رونکردنەوە دەدات

- 7/20/2019 2:47:00 PM 25233 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لەلایەن وڵاتی سعودیەوە دیاریدەکرێت.

نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، سەبارەت بە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ چاوەڕێی بڕیاری سعودیە دەکەن، چونکە جەژنی قوربان جیاوازە و تەنها لەلایەن سعودییەوە دیاری دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەژنی قوربان هاوشێوەی جەژنی رەمەزان نیە هەر وڵاتە و خۆی بڕیار لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنەوە بدات، 10 رۆژ بەر لە جەژنی قوربان وڵاتی سعودیە بڕیاری لەبارەوە دەدات.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی ئەوقاف پێشبینیکرد لە یەکی مانگی ئابدا وڵاتی سعودیە بڕیار لەوبارەیەوە بدات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP