بەپەلە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

- 7/20/2019 2:32:00 PM 6192 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لەو کارمەندانە دەکات کە لەسەر سندوقی هەڵبژاردنەکان بون لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولدا سەردانیان بکەن.

لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە لە سنوری پارێزگای هەولێر کارمەندی ڕۆژی دەنگدان بون، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە 2018-9-30 ئەنجامدرا، تاوەکو ئێستا پاداشتیان وەرنەگرتوە سەردانی فەرمانگەکەمان بکەن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوا بەروار بۆ دابەشکردنی ئەو پاداشتە لە فەرمانگەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان 15-8-2019 دەبێت.

کۆمسیۆن دەڵێت، پێویستە فەرمانبەری ناوبراو یەکێک لەم بەڵگەنامەو کۆپیەکەی لە لابێت وەک، پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی، ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، مۆڵەتی شۆفێری.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP