بەهۆی پابەندنەبونی بەمەرج و رێنماییەكان، دوكانێكی خواردەمەنی داخرا

- 7/20/2019 2:22:00 PM 8880 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی پابەندنەبونی بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی خواردەمەنیان داخست و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی کردەوە.

قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی سەردان وپشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكان و بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی تەندروستی هەروەها هەبونی مێرو لە شوێنی ئامادەكردنی خواردەمەنییەكانیدا، پیتزا و شاورمەی مازوخ لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دادەخرێت.


ئاماژە بەوەشکراوە، لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتوە لە شوێنی ئامادەكردنەكاندا خواردنگەی مازوخ ژمارەیەكی زۆر مێروە زیان بەخشەكان ( قالۆنچە)ی هەیە لەگەڵ هەبونی بڕێك زەڵاتەی خراپبو كە خاوەنەكەی لە پێچانەوەی خواردنەكان بەری هێناوە.

بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی پیتزا و شاورمەی مازوخ دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP